بۆکان؛ دەستگیرکردنی ئومێد توتی و قادر فەتحوڵڵاهی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ئومێد توتی و قادر عەبدوڵڵاهی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٢، ئومێد توتی و قادر عەبدوڵڵاهی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەدواداچوونی بنەماڵەکان سەبارەت بە دۆخی ئەم کەسانە سەرکەوتوو نەبووە و دامەزراوە ئەمنییەکان ڕەتی دەکەنەوە هیچ زانیارییەکیان پێ بدەن.

هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەو هاووڵاتییانەیان دەستگیرکردووە و تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر تۆمەتەکان و شوێنی نیشتەجێبوونیان نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ دەستگیرکردنی هێرۆ قەدیمی چالاکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

چ سپتامبر 13 , 2023
هێرۆ قەدیمی، چالاکی مەدەنی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەررنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٢، هێرۆ قەدیمی چالاکی مەدەنی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی […]

You May Like