بانە؛ بەردەوامی دەستبەسەری و نادیاری لە دۆخی ڕەزا عەلائی

بەتێپەڕبوونی مانگێک لە دەستبەسەری ڕەزا عەلائی، دەرهێنەر و فیلمسازی شاری بانە، هێشتا لە دۆخی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بەتێپەڕبوونی مانگێک لە دەستبەسەری ڕەزا عەلائی، دەرهێنەر و فیلمسازی بانە، هێشتا لە دۆخی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە. بێ هەواڵی لە دۆخی ناوبراو نیگەرانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو لەم ماوەیەدا تەنیا پێوەندییەکی کورتی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە و لەوێدا شوێنی مانەوەی ڕانەگەیاندووە.

چوارشەمە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣ ڕەزا عەلائی، فیلمسازی شاری بانە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی بانە لە گەراجی ماڵەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. دەگوترێت کە دەستبەسەری ناوبراو بەبێ بڕیاری دادگا بووە. ڕەزا عەلائی، فیلمسازی بانە خێزاندار و باوکی ٣ منداڵە. ناوبراو پێشتر کاری سینەمایی زۆری وەکو زنجیرە فیلمی زەوییە پیسەکان «Dirty Lands» دەرهێنەری کردووە. تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکاری دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ گیان لەدەستدانی سیامەند حەسەنپوور، کۆڵبەری شاری سەردەشت پاش چەند ڕۆژ

ی اکتبر 13 , 2024
سیامەند حەسەنپوور، کۆڵبەری ٣٧ ساڵان خەڵکی سەردەشت پاش ٣ ڕۆژ ململانێ لەگەڵ مەرگدا لە نەخۆشخانەی ورمێ گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێنجشەمە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣ سیامەند حەسەنپوور، کۆڵبەری ٣٧ ساڵان خەڵکی گوندی ئەسپەمێزە لە شاری سەردەشت پاش چەند ڕۆژ ململانێ لەگەڵ مەرگدا لە نەخۆشخانەیەک لە ورمێ گیانی لەدەستدا. بەپێی ئەم […]

You May Like