بانە؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە هێڵی سنووری بانە 

کاوە محەممەدی و یوسف چیچوران دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە، ٧ی بەفرانباری ١٤٠٢، کاوە محەمەدی ناسراو بە “کاوە حاجی” و یوسف چیچوران دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی هەنگەژاڵی بانە برینداربوون.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە : بریندار بوونی کۆڵبەرێک لەسەر سنووری بانە

ج دسامبر 29 , 2023
مێهدی سیمایی، کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی هەنگەژاڵ بانە بریندارکرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە، حەوتی بەفرانباری ١٤٠٢, کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە هێرشی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی هەنگەژاڵ بانە بریندارکرا. ناوی ئەو کۆڵبەرە، مێهدی سیمایی، ٢١ ساڵ تەمەن بۆ کۆڵبەرنیوز ئاشکرا بووە.بەپێی […]

You May Like