نەوسوود؛ بەردبارانکردنی کۆڵبەران لەلایەن پاسەوانانی سنووری ڕژیم

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٢، دوابەدوای بەردبارانکردنی کۆڵبەران لەلایەن پاسەوانانی ڕژیم، چەند کۆڵبەرێک لە هێڵی سنووریی نەوسوود بریندار بوون

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پاسەوانانی سنووری ڕژیم لە پردی دوو-ئاو لەسەر ڕێگای نەوسوود بە بەرد هێرشیان کردە سەر ماشێنەکانی کۆڵبەران و لە ئەنجامدا چەندین کۆڵبەر “سەر” یان بریندار بوو. کۆڵبەرانی بریندار دوای چارەسەر، لە نەخۆشخانەی نەوسوود ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری جوانڕۆ کران.
تا ساتی نووسینی ئەم هەواڵە، ناسنامەی دوو کۆڵبەر بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاستکراوەتەوە و ناوی ئەم کۆڵبەرانە بریتین لە: نەوید و ئارەش. ئەم کۆڵبەرە بریندارانە لە نەخۆشخانەی نەوسوود چارەسەریان بۆ کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە بە وتەی شایەتحاڵان، چەندین پاسەوانی سنووری ڕژیم هێرشیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلەکانی کۆڵبەران بە تابلۆی شاری جوانڕۆ و سەلاس باوەجانی.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن

کۆڵبەرنیوز

Next Post

درێژەی خەباتی کەمئەندامان لەپێناو دابینکردنی لانیکەمی پێداویستییە مرۆڤییەکاندا

ی ژانویه 14 , 2024
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٢، کەمئەندامانی سەرتاسەری ئێران لە وڵامی بانگەوازێکی پێشووتردا، لە تاران لە بەردەم ڕێکخراوی بەرنامە و بودجە، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد. ئەوان بەرامبەر بە جێبەجێنەکردنی یاسای پاراستنی مافی کەمئەندامان، گەلێک ناڕازین. بەگوێرەی مادەی ٢٧ی ئەم یاسایە، ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتی دەبێ مووچەی ئەو کەسانەی کە ڕێژەی کەمئەندامییەکەیان زۆرە، […]

You May Like