سەقز؛ دەستبەسەرداگرتنی باری کۆڵبەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

هێزەکانی هەنگی مەرزی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردە سەر گوندی “حاجی عەبدول” لە بەشی سەرشێو لە شاری سەقز دەستیان بەسەر باری کۆڵبەراندا گرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی سێشەمە ٢٣ی گوڵانی ١٤٠٤، هێزەکانی هەنگی مەرزی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردە سەر گوندی “حاجی عەبدول” لە شاری سەقز دەستیان بەسەر باری چەندین کۆڵبەردا گرتووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، چەندین خانوویان لە گوندی حاجی عەبدول پشکنیووە و دەستیان بەسەر چەندین باری کۆڵبەراندا گرتووە و لەگەڵ خۆیاندا بردوویانە. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک لە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرانەی کە بارەکانیان دەستی بەسەرداگیراوە و ڕێژەی دیاریکراوی ئەم کاڵایانە بەردەست نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی تۆمارکراو لە کۆڵبەرنیوز، لە ساڵی ١٤٠٣دا، بە کۆی گشتی ١٨٣ لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، ڕنوو و سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی و ڕووداوی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم هەژمارەدا ٥٢ کۆڵبەر واتە (٢٨٪) کوژران و ١٣١ کۆڵبەر واتە (٧٢٪) برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر کە لە ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و بریندار بوون، ١٤٣ حاڵەتیان واتە (٧٨٪) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم ئەنجام دراوە. لە کۆی گشتی ١٨٣ کۆڵبەر کە لە ساڵی ١٤٠٣دا کوژراو و بریندار بوون، ١١ کەسیان واتە (٦٪) منداڵانی کۆڵبەری ژێر ١٨ ساڵ بوون کە یەک لەوان بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەستداوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

هەژاری سەپێنراو بەسەر کرێکاراندا و کاریگەرییەکانی لەسەر پەروەردەی منداڵەکانیان

چ مه 14 , 2025
ڕۆژی سێشەممە ١٣ی ئایار، ڕۆژنامەی “هەم میهەن” ڕاپۆرتێکی بە ناوی “قەیرانی کەمی خوێندەواری لە نێو توێژی هەژاردا” بڵاوکردەوە. ئەم کارە لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی سەنتەری توێژینەوەی پارلمان بەناونیشانی “چاودێریکردنی ڕەهەندەکانی هەژاری لە ساڵی١٤٠٢”، “هەژاری پەروەردە” ئامادە کراوە. ئەگەرچی ئەم جۆرە ڕاپۆرتانە زۆر جێگەی سیقە و متمانە نین، بەڵام هەندێکجار کێبڕکێی نێوان […]

You May Like