مەریوان؛ گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بەهۆی بەستەڵەکەوە

فەرید ڕوبینا کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان بەهۆی بەستەڵەکەوە لە سنوری ئەنجیرانی شاری مەریوان گیانی لەدەستدا

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی  چوارشەممە ١٨ ڕێبەندانی ١٤٠٢، کۆڵبەرێک بە هۆی بەستەڵەک و گیرخواردن لە بەفر لە سنووری ئەنجیرانی شاری مەریوان گیانی لەدەستدا. ناسنامەی کۆڵبەرەکە “فەرید ڕوبینا” خەڵکی گوندی “چالیسور” شاری مەریوانە. بە پێی ڕاپۆرتەکە، تەرمی کۆڵبەرەکە دوای ٧ کاتژمێر هەوڵی خەڵکی گوندی ئەنجیران و هێزەکانی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی مەریوان دۆزرایەوە.
پێویستە بە ئاماژەیە کە فەرید ڕوبینا تازە زاوایە و ٢٠ ڕۆژ پێش ئێستا هاوسەرگیری کردووە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بەستێنە کۆمەڵایەتییەکانی شكڵگرتنی شۆڕشی ١٣٥٧ی ئێران و هۆکارەکانی شکستهێنانی (بەشی یەکەم)

چ فوریه 7 , 2024
لە سەروبەندی ٢٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی ئەو ڕاپەڕینەداین کە کۆتایی بە تەمەنی ٢٥٠٠ ساڵەی نیزامی پاشایەتی لە ئێران هێنا و دەفتەری بنەماڵەی پەهلەوی داخست. ساڵیادی ئەم ڕووداوە مێژووییە دەرفەتێکە بۆ هەڵسەنگاندنی. هەڵسەنگاندنی سەرلەنوێی شۆڕشی ١٣٥٧ و ڕاپەڕینی ٢٢ی ڕێبەندان، بەتایبەت بۆ نەوەی لاوی ئەمڕۆ کە بە تێپەڕبوونی زەمەن، ئەم شۆڕشە بۆ […]

You May Like