فەرهاد کەریمی، هاووڵەتی خەڵکی نەغەدە بە پێدانی بارمتە لە زیندانی ئەم شارە ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٤، فەرهاد کەریمی هاووڵاتی خەڵکی نەغەدە بە کەفالەت لە زیندانی نەغەدە ئازادکرا.
فەرهاد کەریمی، لە سێی پووشپەڕی ١٤٠٤ لە شاری نەغەدە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکراوە. ناوبراو پاش دەستبەسەرکرانی سەرەتا بۆ گرتووخانەیەکی ورمێ گواستراوەتەوە و پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی، بۆ زیندانی نەغەدە گواستراوەتەوە.
فەرهاد کەریمی، هاووڵاتی خەڵکی نەغەدە، لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، لە هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکرام و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.