مەریوان؛ لێدان و ئەشکەنجەی کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لەلایەن هێزەکانی ئەمنی

هێزەکانی ئەمنی لە سنووری مەریوان، ٥ کۆڵبەریان لێدان و ئەشکەنجە کرد و کۆڵبەرێک بەسەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەرلەبەیانی یەکشەمە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری مەریوان کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان لێدان و ئەشکەنجە کرد و کۆڵبەرێک بەسەختی برینداربوو. ناسنامەی کۆڵبەران کاروان، محەمەد، پوریا، سامان و فەرشید، هەر ٥ کۆڵبەرەکە خەڵکی مەریوانن بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە محەمەد بەسەختی برینداربوو و بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی شاری مەریوان گواسترایەوە. هێزەکانی ئەمنی لەکاتێکدا کۆڵبەرانیان لێدان و ئەشکەنجە و ڕاوەدوونان کردووە کە کۆڵبەران هیچ بارێکیان پێنەبووە.

بەپێی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە ٦ مانگی یەکەمی ١٤٠٣، ١٤٢ کۆڵبەر لە ناوچەکانی سنووری و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و برینداربوون. لەم ژمارەیە، ٣٦ کۆڵبەر (٢٥٪) کوژران و ١٠٦ کۆڵبەر (٧٥٪) برینداربوون. لە کۆی ١٤٢ کۆڵبەر لە ٦ مانگی یەکەمی ١٤٠٣ کوژران و برینداربوون، ١٢٤ کۆڵبەر (٨٧٪) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیم بووە. لە کۆی ١٤٢ کۆڵبەر لە ٦ مانگی یەکەمی ١٤٠٣ لە سنووری کوردستان کوژران و برینداربوون، ١٠ کۆڵبەریان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن. ئاماری ٦ مانگی یەکەمی ١٤٠٣، بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ١٤٠٢، ئێمە شایەتی زیادبوونی ٦٧٪ ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنووری کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ بەردەوامی فشاری هێزەکانی ئەمنی بۆ سەر کارمەندی تەندروستی

د اکتبر 14 , 2024
هێزەکانی ئەمنی شاری بۆکان بە بەردەوامی فشارەکانی ئەمنی بۆ کارمەندی تەندروستی لە بۆکان، دکتۆر ئەمیر حەدادی بانگهێشتکرا و نووسینگەی ناوبراویان پشکنیوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە کەناڵی تەلەگرامی پزیشکان و پەستارانی خۆبەخشی کوردستان، یەکشەمە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣ زیاتر لە ١٥ کەس لە هێزەکانی ئیتلاعاتی و ئەمنی هێرشیان کردە سەر […]

You May Like