هێزەکانی ئەمنی شاری بۆکان بە بەردەوامی فشارەکانی ئەمنی بۆ کارمەندی تەندروستی لە بۆکان، دکتۆر ئەمیر حەدادی بانگهێشتکرا و نووسینگەی ناوبراویان پشکنیوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە کەناڵی تەلەگرامی پزیشکان و پەستارانی خۆبەخشی کوردستان، یەکشەمە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣ زیاتر لە ١٥ کەس لە هێزەکانی ئیتلاعاتی و ئەمنی هێرشیان کردە سەر نووسینگەی دکتۆر ئەمیر حەدادی، پزیشکی ڕادیۆلۆژیست لە بۆکان، نووسینگەی ناوبراویان پشکنیوە، لێکۆڵینی لیستی نەخۆشان و تۆمارکردنی تەلەفونی تایبەت و کۆمپیتەر و کامێراکانی نووسینگەی ناوبراویان بردووە.
لەم ڕووەوە ڕۆژانی دووشەمە و سێشەمە ڕاپۆرتەکانی بانگهێشتکردن و لێکۆڵینی بەشێک لە پزیشکانی شاری بۆکان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان بڵاوکردەوە، کە هێزەکانی ئەمنی هەوڵیاندا بە فشار بۆسەر پزیشکان ناچاریان بکەن لەگەڵ هێزەکانی ئەمنی هاوکاری بکەن. پزیشکان و پەستارانی خۆبەخشی کوردستان، ڕێکخراوێکی سەربەخۆی کارمەندی تەندروستی کوردستانە کە لە شۆڕشی ژینا بەشێوەی نهێنی، فریاگوزاری، چارەسەری برینداران و گواستنەوەی دەرمان بۆ شارانی کوردستانی کردووە.