ڕاگەیەندراوی ژمارە ١٦ی کومیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی

کرێکاران، خەڵکی ئازادیخواز!

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گوڵان عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری لە زیندانی سنە بۆ زیندانی ناوەندی سەقز گەڕێنرایەوە، هێشتا هۆکاری گواستنەوەی ناوبراو بۆ کومیتەی بەرگری و بنەماڵەی ناوبراو نادیارە.
گەڕاندنەوەی عوسمان ئیسماعیلی بۆ زیندانی سەقز لە کاتێکدا ئەنجامدراوە کە ناوبراو لە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ بە مەبەستی ئەنجامدانی پرۆسەی چارەسەر بۆ زیندانی ناوەندی سنە گواسترابۆوە. ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵان دوای ئەنجامدانی پشکنینی دڵ، ئەم ئەگەرە بوونی هەبوو کە ناوبراو نەشتەرگەری دیسکی کەمەری بۆ ئەنجام بدرێت. بەڵام لە هەنگاوێکی پێشبینی نەکراودا، بەرپرسانی پەیوەندیدار ناوبراویان بۆ زیندانی سەقز گەڕاندەوە تا تەواوی پرۆسەی چارەسەری ناوبراو لە ماوەی ئەم ٨١ ڕۆژە ئەنجامێکی نادیار ڕووبەڕوو بێت.
کومیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی دەزگا ئەمنییەکانی کوردستان و دادوەری گشتی پارێزگاکە لە بەرامبەر ژیانی عوسمان ئیسماعیلی بە بەرپرس دەزانێت و لە تەواوی مرۆڤە ئازادیخوازەکان و ڕێکخراوانی کرێکاری لە ئێران و جیهان داوا دەکات بەرامبەر دۆخی خراپی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی ئێران کاردانەوەی بەپەلەیان هەبێت چونکە ژیانی تەواوی زیندانیانی سیاسی لە ئێران لە مەترسیدایە و بێدەنگی ئێمە ئەنجامی قەرەبوونەکراوی دەبێت.

کومیتەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی

گوڵانی ١٤٠٣

گوتەبێژی کومیتە؛ یەدوڵڵا سەمەدی
00989185028563

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

س مه 7 , 2024
سەلام سوڵتانی و محەمەد مورادی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەمە ١٧ی گوڵانی ١٤٠٣، «سەلام سوڵتانی» هاووڵاتی خەڵکی گوندی «خورەنج» و «محەمەد مورادی» خەڵکی گوندی «بیکۆس»ی سەربە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ […]

You May Like