شنۆ; گیرخواردنی گروپی شاخەوانانی کاویان بەهۆی هەرەسی ڕەنوو لە بەرزاییەکانی ڕندۆڵە لە شاری شنۆ

پێنج ئەندامی گروپی شاخەوانی “کاویان”ی نەغەدە بەهۆی هەرەسی ڕەنوو لە بەرزاییەکانی ڕندۆڵەی شاری شنۆ لەناو بەفردا گیریان خواردبوو، دوو کەسیان بە هاوکاری هێزی مرۆیی ڕزگار کران، بەڵام سێ کەس لەم شاخەوانانە بێسەروشوێن بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کاتژمێر ٩ی بەیانی ڕۆژی هەینی ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٢، پێنج ئەندامی گرووپی شاخەوانی “کاویان”ی نەغەدە، کە بەنیازی سەرکەوتن بە لوتکەی ٣٠١١ مەتری لە ڕێگەی “جەلیدەران”ەوە بوون، کە لە ناوەڕاستی ڕێگادا تووشی هەرەسی رەنوو دەبن و گیردەخۆن. بە ئامادەبوونی هێزی خۆبەخشی مرۆیی شارەکانی نەغەدە و شنۆ و هەروەها کۆمەڵێکی دیکەی شاخەوان، سەرەڕای بارودۆخی خراپی کەش و هەوا و بای بەهێز، ئۆپەراسیۆنی فریاکەوتن و گەڕان بۆ دۆزینەوەی ئەو پێنج شاخەوانە دەستیپێکرد. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە جەماوەرییەکان و مانگی سوور توانیان دوو کەسیان بە ناوی “مۆبین جسمی و سەلام بەهمەنیار” بدۆزنەوە و گواستیاننەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری شنۆ.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، سێ کەسی دیکە بە ناوەکانی “محەمەد ڕۆیان، ڕەزا کایشی و موحسین عەزیزی” تا ئێستا بێسەروشوێنن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود؛ برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە شاری ڕەوانسەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

ش ژانویه 13 , 2024
پێنجشەممە ٢١ بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد لە هێڵی سنوری نەوسود و لە ئەنجام سێ کۆڵبەر برینداربوون. بەگوێرەی زانیاری کۆڵبەرنیوز، ناسنامەی سێ کۆڵبەرەکە بریتین لە پارسا زوڵفەقاری، هادی مەنسوری و بورهان موزەفەری، هەرسێکیان خەڵکی شاری ڕەوانسەرن. بە پێی ڕاپۆرتەکە ئەم کۆڵبەرانە لە […]

You May Like