بە تێپەڕینی ١٩ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی ئیبراهیم ڕەسووڵیانپوور، هاوڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار، ناوبراو هێشتا لە گرتووخانەی نەغەدە دەستبەسەرە و چارەنووسی ڕوون نییە.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە شەشی بەفرانباری ١٤٠٣ ئیبراهیم ڕەسووڵیانپوور، هاوڵاتیی تەمەن ٤٥ ساڵی خەڵکی گوندی «گەپلەسەن»ی سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پیرانشارەوە دەستبەسەر کرا و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گواسترایەوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ ئەم هاوڵاتییە پاش تەواوبوونی لێپرسینەوە لەگەڵیدا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ گرتووخانەی نەغەدە گواسترایەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە، ڕوون نییە.