سنە؛ مانگرتن لە خواردنی سێ زیندانیی سیاسی لە گرتووخانەی ئیتلاعات

ئارمین خودامورادی، حیکمەت سەعیدی و کامەران ڕەسوڵی لە ناڕەزایەتی بە دۆخی خۆیان مانیان لە خواردن گرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژی چوارشەمە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٤، ئارمین خودامورادی و حیکمەت سەعیدی دوو هاووڵاتی شاری سنە و کامەران ڕەسوڵی هاووڵاتی شاری بانە، لە ناڕەزایەتی بە دۆخی خۆیان لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری سنە مانیان لە خواردن گرتووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، مانگرتن لە خواردنی ئەم سێ هاووڵاتییە دەستگیرکراوە، لە ناڕەزایەتی بە دۆخی خۆیان و بە تایبەت لە ناڕەزایەتی بە درێژکردنەوەی ماوەی دەسگیرکرانیان بۆ دووەمین جار ئەنجامدراوە.

ئەم سێ هاووڵاتییە لە ماوەی دەستگیرکرانیاندا لە بینینی پارێزەر و بنەماڵەکانیان بێبەش بوون.

ئارمین خودامورادی ڕۆژی هەینی ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٤ و حیکمەت سەعیدی و کامەران ڕەسوڵی لە هەمان کاتی دەستگیرکرانیاندا و بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری سنە گواسترانەوە.

بە تێپەڕینی دوو مانگ لە دەستگیرکرانیان، هێشتا هۆکارەکانی دەستگیرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییانە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەردەشت؛ دەستگیرکرانی چوار هاووڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

ج جولای 18 , 2025
سلێمان بایسە، محەمەد ناسری، حاجی سەرافی و عوسمان، چوار هاووڵاتی شاری سەردەشت لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستگیرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەمە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٤، سلێمان بایسە خەڵکی گوندی “دۆڵەتوو”، محەمەد ناسری خەڵکی گوندی “ساوان”، حاجی سەرافی خەڵکی گوندی “گورشیر” و عوسمان خەڵکی گوندی […]

بابەتی پەیوەندیدار