دیواندەرە؛ دەستبەسەری ٢ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنیەکان

مازیار مورادی و پدرام مەحمودی ٢ هاووڵاتی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی دیواندەرە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی هەینی ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٣، ٢ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی دیواندەرە دەستبەسەرکران. ناسنامەی ناوبراوان مازیار مورادی ٢٦ ساڵان و پدرام مەحمودی ٢٥ ساڵان هەردوو خەڵکی دیواندەرە بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادگا ناوبراوانیان دەستبەسەرکرد.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە شوێنی مانەوە، تۆمەتەکانی ناوبراو و هۆکاری دەستبەسەری ناوبراوان زانیاریەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

هەورامان؛ لێدان و ئەشکەنجەکردنی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی

ی سپتامبر 15 , 2024
“عەبدولڕەحمان غوڵامی”، کۆڵبەری خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەورامان لێدان و ئەشکەنجەکرا و برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی هەینی ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەورامان کۆڵبەرێکیان دەستبەسەرکرد و لێدان و ئەشکەنجە و بریندارکرد. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “عەبدولڕەحمان غوڵامی”، تەقریبەن ٣٥ ساڵ تەمەن و […]

You May Like