پیرانشار؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

سەلام سوڵتانی و محەمەد مورادی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەمە ١٧ی گوڵانی ١٤٠٣، «سەلام سوڵتانی» هاووڵاتی خەڵکی گوندی «خورەنج» و «محەمەد مورادی» خەڵکی گوندی «بیکۆس»ی سەربە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترانەوە.
دەستبەسەرکرانی ئەم دوو هاووڵاتیە بەبێ نیشاندانی بەڵگەی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بووە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لە هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیانە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پەرەسەندنی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان، ئامرازێکن بۆ پێشڕەوی و گەرەنتی پاراستنی دەستکەوتەکان

س مه 7 , 2024
شەپۆلێکی کە لە دژی دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدانی تۆماج ساڵحی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات کەوتەڕێ، نموونەیەکی ئومێدبەخشە کە نیشانیدا کۆمەڵانی خەڵکی خەباتکار لەم ساتە هەستیارانەدا، ئەو زیندانییە سیاسییە بەندکراوانەی کە بۆسەی مەرگ چاوەڕوانیان دەکات، بە تەنیا ناهێڵنەوە. بەڵام واقیعییەت ئەوەیە کە بۆ ڕێگریکردن لە دەستدرێژییەکانی ڕژیم بۆسەر گیان و ژیانی […]

You May Like