فواد مەحموودی، هاووڵاتی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، فواد مەحموودی، هاووڵاتی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی “تەوریوەر” لە شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئەم شارە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییەی دەستگیر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستگیرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.