ڕوانسەر؛ دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

شاهین عەلیپوور، هاوڵاتی خەڵکی شاری ڕوانسەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕوانسەرەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٣ شاهین عەلیپوور، هاوڵاتی تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی شاری ڕوانسەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە. بە تێپەڕینی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی هێشتا بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ زانینی چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئەنجام بووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیە ڕوون نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

پ ژانویه 16 , 2025
سەیوان غەفوری، هاوڵاتی خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٣ سەیوان غەفوری، خەڵکی گوندی قۆجەر سەربە شاری دیواندەرە و دانیشتووی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە […]

You May Like