بۆکان؛ دەستبەسەرکردنی میلاد مستەفەوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

میلاد مستەفەوی، وەرزشوان و ڕاهێنەری سوارچاکی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٢، میلاد مستەفەوی، وەرزشوان و ڕاهێنەری سوارچاکی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، میلاد مستەفەوی لە بینای وەرزشی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە.

هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەم هاووڵاتییەیان دەستگیر کردووە و تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ دەستبەسەرکردنی برا و پووری سارینا ساعدی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان

پ سپتامبر 14 , 2023
موعید ساعدی و ڕێزان ساعدی، برا و پووری سارینا ساعدی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٢، موعید ساعدی و ڕێزان ساعدی، برا و پووری سارینا ساعدی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە […]

You May Like