دیواندەرە؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا

فواد مورادی، هاووڵاتی خەڵکی شاری دیواندەرە پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، فواد مورادی، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “کێلەکەبود” لە شاری دیواندەرە، پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم لە ڕێگەی پێوەندی تەلەفۆنی ئەم هاووڵاتییەیان بانگهێشت کردبوو.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارن.

فواد مورادی، ڕۆژی یەکشەمە هەژدەی خەرمانانی ١٤٠٣، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی بە پێدانی بارمتە ئازاد کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ڕێکخراوبوونی بزووتنەوە پێشکەوتنخوازە جەماوەرییەکان، یەکگرتوویی دامەزراوە سەربەخۆ کۆمەڵایەتییەکان، خواستی کۆتایی هێنانی خێرا بەم شەڕە

چ ژوئن 18 , 2025
شەڕێکی کە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٤ بە هێرشی ئەرتەشی جینایەتکاری ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد، بەتوندی بەردەوامە. ئەم شەڕە کۆنەپەرستانە و دژەخەڵکییە، تا ئێستا بووتە هۆی گیان لەدەستدانی سەدان کەس و وێرانبوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ژیانی خەڵکی ئەو دوو وڵاتە. لە کاتێکدا هێزە ڕاست و ناسیۆنالیست و ئایینییە […]

You May Like