نەغەدە؛ پێنج هاوڵاتیی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران

جەلال محەممەدی، خالید محەممەدی، مەسعود محەممەدپوور، محەممەد تاهیر ئەلیاسی و ئەیوب ئارمەند، پێنج هاوڵاتیی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٣ جەلال محەممەدی و جالید محەممەدی، دوو هاوڵاتیی خەڵکی شاری نەغەدە کە ئامۆزای یەکدین لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر کاتژمێر پێنجی سەرلە بەیانی هێرشیان کردە سەر ماڵی تایبەتی ئەم دوو هاوڵاتییە و دەستبەسەریان کردوون.

بە پێی ڕاپۆرتێکی دیکە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣ مەسعود محەممەدپوور، هاوڵاتیی تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی شاری نەغەدە و ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانبار محەممەد تاهیر ئەلیاسی و ئەیوب ئارمەند، دوو هاوڵاتیی دیکەی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی نەغەدەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. شایانی باسە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییانەیان دەستبەسەر کردووە. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم پێنج هاوڵاتییە ڕوون نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ بانگهێشت و لێپرسینەوە لە دوو چالاکی ژینگەیی

ج ژانویه 17 , 2025
دوو چالاکی ژینگەیی خەڵکی شاری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی سنەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، دوو چالاکی ژینگەیی خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی ئارمان سەلیمی و قانع خاتری، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشتکران و پاش چەند کاتژمێرێک لە لێپرسینەوەیان ئازاد کراون. […]

You May Like