مەسعود خزری و سامی خزری، دوو هاوڵاتی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی شەمە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، مەسعود خزری و سامی خزری، دوو هاوڵاتی گوندی «شاوانە» سەربە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییانەیان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم دوو هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.