شنۆ؛ ئازادیی ڕەشید فەقیزادە بە پێدانی بارمتە

ڕەشید فەقیزادە، هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ بە پێدانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٤، ڕەشید فەقیزادە، هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ بە پێدانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن بە شێوەی کاتی تا تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە زیندانی ئەم شارە ئازادکرا.

ڕەشید فەقیزادە، ڕۆژی چوارشەمە حەڤدەی گوڵان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

د مه 19 , 2025
محەمەد هۆشمەند، هاووڵاتی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٤، محەمەد هۆشمەند، هاووڵاتی خەڵکی شاری گوندی “درەتفی” لە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر […]

You May Like