بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

ئیبراهیم مەردانی، هاووڵاتی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە سێزدەی گوڵانی ١٤٠٤، هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ناوبراو، ئیبراهیم مەردانی، هاووڵاتی شاری بۆکان ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئیبراهیم مەردانی بەهۆی ئامادەبوونی میوانەکان بە «پۆشینی جلی کوردی» لە ڕێوڕەسمی هاوسەرگیری کوڕەکەی لە شاری بۆکان، بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەر کراوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک لە شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ئەمنییەتی ژیانی خەڵک بەبێ ڕزگاربوون لە  دەست کۆماری ئیسلامی دابین نابێت

د مه 5 , 2025
تەیمور حوسێنی، بەرپرسی پۆلیسی هاتوچۆی فەراجا، بە بۆنەی حەوتی گوڵان ڕۆژی گواستنەوە ڕایگەیاند: “ساڵی ڕابردوو، نزیکەی ٢٠ هەزار کەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە ئێران گیانیان لەدەست داوە. ئەم ئامارە نیشانی دەدات کە لە بواری کەمکردنەوەی ڕووداو و کوژراوانی ڕێگاوبان، لەگەڵ کێشەی جدی بەرەوڕوو بووینەتەوە.” واقیعییەت ئەوەیە کە ڕووداوەکانی ڕێگاوبان یەکێکە […]

بابەتی پەیوەندیدار