لەگەڵ دەستبەسەرکرانی “محەممەد سۆهرابی”، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی شاری پیرانشار بۆ ٤ کەس زیادی کرد. پێشتر کۆڵبەرنیوز دەستبەسەرکرانی “فەردین مەحموودی، موراد ئۆستوار و نیعمەت ئەحمەدنژادی بڵاوکردبۆوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣ محەممەد سۆهرابی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پیرانشارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
پێشتر کۆڵبەرنیوز لە دوو ڕاپۆرتی جیاوازدا دەستبەسەرکرانی “فەردین مەحموودی، موراد ئۆستوار و نیعمەت ئەحمەدنژاد” ی ڕاگەیاندبوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییانەیان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژ بەم هاووڵاتییانە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.