بانە: بەرزڕاگرتنی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

کۆمەڵێک لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز لە بانە ،بە چالاکی تەبلیغی ، ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژنیان بەرز ڕاگرت.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سێشەمە ١٥ ڕەشەمەی ١٤٠٢ ،کۆمەڵێک لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانخوازی بانە ،بە بەڕێوە بردنی ڕێوڕەسمێک،٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژنیان بەرز ڕاگرت.

ئەم ڕێوڕەسمە بە سرودی ئینتەرناسیۆناڵ و خولەکێک بێدەنگی بە یادی گیانبەختکردوانی ڕێگای ئازادی و یەکسانی دەستیپێکرد. دواتر وتووێژێک دەربارەی دۆخی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی ئێران و جیهان، دۆخی ژنان لەژێر ستەم و شۆڕشی ژینا بەڕێوەچوو.

لە بەردەوامی ڕێوڕەسمەکەدا بە بڵاوکردنەوەی گوڵ و شیرینی لە نێوان ئامادەبواندا و جەژن و شادی کۆتایی هات.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە: برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم

پ مارس 7 , 2024
ئێوارەی سێشەمە ١٦ ڕەشەمەی ١٤٠٢، هێزەکانی ڕژێم تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژێم لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە دوو کۆڵبەر بە ناسنامەی «حەیدەر» و «ئیدریس خاکپور» هەردوو خەڵکی سەقز بە سەختی برینداربوون. ئەم کۆڵبەرانە بە […]

You May Like