نەغەدە؛ حاجی بەرزە بۆ بەسەربردنی سزاکەی ڕەوانەی زیندان کرا

حاجی بەرزە، هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار، بۆ بەسەربردنی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ زیندانی نەغەدە گوازرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣، حاجی بەرزە هاوڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار بۆ بەسەربردنی سزاکەی دەستبەسەر کرا و بۆ زیندانی نەغەدە گوازرایەوە.
ماوەیەک لەمەوبەر ئەم هاوڵاتییە بە تۆمەتی «بانگەشە لە دژی نیزام» سزای پێنج مانگ زیندان و بە تۆمەتی «بڵاوکردنەوەی درۆ» بە بڕی ١٥ ملیۆن تمەن غەرامە، سزا درا.

لە ١٩ی گوڵانی ساڵی ١٤٠٣ حاجی بەرزە بەبێ فەرمانی دادوەر لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. حاجی بەرزە دواجار لە ٧ی جۆزەرداندا بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.
حاجی بەرزە برای باپیر بەرزە، زیندانی سیاسی دەستبەسەرکراو لە زیندانی نەغەدەیە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

هاوپشتی، نەریتێکی ئینسانییە

ش دسامبر 21 , 2024
 ڕۆژی هەینی ٢٠ی دێسامبر بەرامبەر بە ٣٠ی سەرماوەز، بەپێی ساڵنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی جیهانیی هاوپشتیی ئینسانی بوو. ئەم ڕۆژە، بە گوێرەی پێناسەی ئەو ڕێکخراوەیە، بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە بنەماکانی مافی مرۆڤ و هەوڵدان بۆ پێکهێنانی یەکێتی لەناو فرەچەشنی و جیاوازییەکاندا دیاریکراوە. بڕیار وابوو کە ئەم ڕۆژە تایبەت بکرێت بە بەرزنرخاندنی […]

You May Like