به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌ بۆكان

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی كرێكاری و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ شاری بۆكان به‌بۆنه‌ی هاتنی ١ی مه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار ڕێوڕه‌سمێكیان له‌ ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، مه‌راسمه‌كه‌ سه‌ره‌تا به‌ خوێندنی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی جیهانی ها‌وپشتی چینی كرێكار و یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له‌ یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستیپێكرد. دواجار مێژووی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ به‌شداربوون دا باس كرا و پاشان شێعری “دره‌خت” خوێندرا و سه‌باره‌ت به‌ باروودۆخی ئێستای ئێران و جیهان قسه‌ و باسێك كرا. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ به‌شداربووانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ وێڕای ڕێزلێنان له‌ فیداكاری گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، پشتیوانی خۆیان له‌ بنه‌ماڵه‌كانیان ڕاگه‌یاند و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ته‌واوی زیندانی سیاسی بوون.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کوژران یان بریندار بوونی لانیکەم ١٩١ کۆڵبەر لەماوەی یەکی مانگی مەی ساڵی٢٠٢٢ تا یەکی مانگی مەی ساڵی٢٠٢٣ _ گوزارشی تایبەتی کۆڵبەر نیوز بە بۆنەی یەکی مانگی مەی ڕۆژی جیهانی کرێکار

ش آوریل 29 , 2023
له یەکی ئایار رۆژی جیهانیی چینی کرێکاری ساڵی ٢٠٢۲ تا یەکی ئایار ڕۆژی جیهانیی چینی کرێکاری ساڵی ٢٠٢٣ زیاتر لە ١٩١کۆڵبەرلە سنوورەکان و جادەکانی کوردستان کوژراو، بریندار و بێسەروشوێن بوون. زیاتر له ١٧۶ (%۹۲) نەفەریان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان کوژرا و بریندار بوون. له ڕۆژی جیهانیی چینی کرێکاری ساڵی […]

You May Like