نەوسوود؛ برینداربوون و کەم ئەندامبوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی تەقینەوەی مین

دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی پاوە و مەریوان بەهۆی تەقینەوەی مین لە هێڵی سنووری نەوسوود کەمئەندام و برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی پاوە و مەریوان بەهۆی تەقینەوەی مین لە هێڵی سنووری نەوسوود بە سەختی برینداربوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “محەمەد میرانی” خەڵکی گوندی “بانەورە”ی سەر بە شاری پاوە “لاقی” بە سەختی برینداربووە، هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە بە ناسنامەی “ئەبوبەکر” خەڵکی شاری مەریوان لە “دەست و قۆڵ”یدا برینداربووە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ وەرگرتنی چارەسەر بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواستراونەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن .

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە: بەرزڕاگرتنی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

پ مارس 7 , 2024
کۆمەڵێک لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانیخواز لە بانە ،بە چالاکی تەبلیغی ، ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژنیان بەرز ڕاگرت. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سێشەمە ١٥ ڕەشەمەی ١٤٠٢ ،کۆمەڵێک لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یەکسانخوازی بانە ،بە بەڕێوە بردنی ڕێوڕەسمێک،٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژنیان بەرز ڕاگرت. ئەم ڕێوڕەسمە بە […]

You May Like