سنە؛ بەردەوامی دەستبەسەرکرانی چالاکی کرێکاری کامران ساختمانگەر لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات

«کامران ساختمانگەر»، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، سەرەڕای تێپەڕبوونی شازدە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، تا ئێستا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لە چارەنووسێکی نادیاردا بەسەر دەبات.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، «کامران ساختمانگەر»، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، سەرەڕای تێپەڕبوونی شازدە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، تا ئێستا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لە چارەنووسێکی نادیاردا بەسەردەبات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو تا ئێستا هیچ پێوەندییەکی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا نەبووە. هەروەها بنەماڵەی ناوبراو پاش بەدواداچوون بۆیان دەرکەوتووە کە ناوبراو لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بەسەردەبات و لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
«کامران ساختمانگەر» لە حەڤدەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەرکرا.

دانیشتنی دادگای ناوبراو لە ناوەڕاستی بەفرانباری ئەمساڵدا، لە لقی ١٠٩ی دادگای تاوانەکانی دووی شاری سنە بە تۆمەتی «بوختانکردن» بەڕێوەچووبوو و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو. ئەم دۆسیەیە بە سکاڵای دادستانی شاری سنە و جەهانگیر ئەلیاسی، بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبان و شارسازی کوردستان، لە دژی «کامران ساختمانگەر» کراوەتەوە. هۆکاری سکاڵاکە، بڵاوکردنەوەی سەرپێچییەکانی بەڕێوەبەرانی ناوەندە جیاوازەکان و پێشکەشکردنی بەڵگە پەیوەندیدارەکان لەلایەن ناوبراوەوە بووە.

«کامران ساختمانگەر» پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانیەوە دەستبەسەر و سزای بەسەردا سەپێندراوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پێنجوێن؛ گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە

ج فوریه 21 , 2025
«سەعدی خادەمی»، کۆڵبەری گەنجی خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگرەوە لە سنووری سریستان سەربە شاری پێنجوێن لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی هەینی ٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێکەوە لە گوندی سریستان سەربە شاری پێنجوێن لە هەرێمی کوردستان، کۆڵبەرێکی گەنج گیانی لەدەستدا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بە […]

You May Like