نەوسوود؛ کوژرانی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی ئەمنی

تارق نەزری، کۆڵبەری سەلاسی باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی چوارشەمە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٣ هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود بە چەکی جەنگی تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک کوژرا. ناسنامەی ناوبراو تارق نەزری، کوڕی حاتەم و خەڵکی سەلاسی باوەجانیە. ناوبراو خێزاندار و باوکی ٣ منداڵە و دانیشتووی جوانڕۆ بوو. شایانی باسە ناوبراو پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی قودسی پاوە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی دەستدا.

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، ٢٧٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتەکانی تر کوژران و برینداربوون. لەم ژمارەیە، ٣٤ کۆڵبەر واتا ١٣٪ کوژران و ٢٣٦ کۆڵبەر واتا ٨٧٪ برینداربوون.
لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ کوژران و برینداربوون، ٢٢٢ کۆڵبەر واتا ٨٢٪ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیمەوە بووە.
هەروەها لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ لە سنووری کوردستان کوژران و برینداربوون، ٢٠ کۆڵبەریان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
ئاماری نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٣، ئێمە چاودێری زیادبوونی ٢١٨٪ ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە هێڵی سنووری کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەترسی سیاسەتێکی شەڕخوازانە لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ج اکتبر 4 , 2024
کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە بە کۆتایی هاتنی هێرشە مووشەکییەکەی بۆ سەر ئیسرائیل، جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم هێرشە بەو مەرجەی ئیسرائیل وەڵام نەداتەوە، کۆتایی پێهاتووە. ئەوە لە کاتێکدایە کە ئیسرائیلیش بە نۆبەی خۆی هەڕەشەی کردووە کە وەڵامێکی قورس بە کۆماری ئیسلامی دەداتەوە. تا ئەو جێگایەی کە پەیوەندی بەم لێدوان […]

You May Like