دیواندەرە؛ ئازاد بوونی ئومێد قەدیمی بە دانانی بارمتە

ئومێد قەدیمی، برای فواد قەدیمی، یەکێک لە گیانبەختکەدووانی شۆڕشی ژینا لە دیواندەرە، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەن تا کۆتایی دانیشتنەکان بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ئومێد قەدیمی، هاووڵاتی شاری دیواندەرە و برای فواد قەدیمی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لەم شارە، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دانیشتنەکان ئازاد کرا.

ناوبراو بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی خەرمانانی ئەمساڵ لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.
پێش دەستگیرکردنی ئومێد قەدیمی چەندین جار لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بانگهێشت و هەڕەشەی لێکرابوو.
جێگای ئاماژەیە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتەی کە ئاراستەی ئەم هاوڵاتیە کراوە لەبەردەست دا نییە.
فواد قەدیمی تەمەن ٣٩ ساڵ ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١ لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوو و ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١ بەهۆی سەختی برینەکانی لە نەخۆشخانەی کەوسەر لە شاری سنە گیانی بەخت کرد.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ بانگهێشتکردنی بەهار زەنگیبەند بۆ داواکاری گشتی

پ سپتامبر 28 , 2023
بەهار زەنگیبەند، چالاکی مافی ژنان و خەڵکی شاری سنە لەلایەن لقی دووی لێکۆڵینەوەی دادگای گشتی و ئینقلابی سنە بانگهێشت کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢، بەهار زەنگیبەند، چالاکی مافی ژنان لە شاری سنە، لەلایەن لقی دووی لێکۆڵینەوەی دادگای گشتی و ئینقلابی سنە بانگهێشت کرا.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تۆمەتی […]

You May Like