سەقز: کوژرانی کۆڵبەرێک لە هێڵی سنووری سەرشیو

“علی زەرغامی” کۆڵبەری شاری تیکاب، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری سەرشیو – سەقز کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی یەکشەمە ١٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سەرشیو-سەقز کۆڵبەرێکی بەتەمەنی دانیشتووی شاری سەقز کوژرا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “علی زەرغامی” ٥٢ ساڵ و دانیشتووی گوندی «ساری باغ» سەر بە شاری تیکابە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆڵبەرە لەمەوداییەکی نزیکەوە کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی و گیانی لەدەستداوە. علی زەرغامی خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵ بوو.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ ئازادی زانا مێنبەری بە دانانی بارمتە

س مارس 5 , 2024
“زانا مێنبەری” خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکردنی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەشەممەی١٤٠٢، “زانا مێنبەری” هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکردنی لە زیندانی ئەوشارە ئازاد کرا.“زانا مێنبەری”، ١ی ڕەشەممەی١٤٠٢، لەلایەن […]

You May Like