بەرزبوونەوەی ژمارەی دەستبەسەرکراوانی پیرانشار بۆ ٦ هاوڵاتی

بە ڕاگەیاندنی ناسنامەی دوو هاوڵاتیی دیکە بە ناوەکانی هیوا شوجاعی و ئەنوەر ئیبراهیمی، ژمارەی دەستبەسەر کراوانی ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣ لە پیرانشار بووە ٦ هاوڵاتیی. پێشتریش هەواڵی دەستبەسەرکرانی محەممەد سۆهرابی، موراد ئوستوار، نیعمەت ئەحمەدنەژاد و فەردین مەحموودی ڕاگەیەندرا بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣ شەش هاوڵاتیی لە شاری پیرانشار دەستبەسەر کران. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەنوەر ئیبراهیمی تەمەن ٣٧ ساڵ خەڵکی گوندی کۆنەلاجان و هیوا شوجاعی تەمەن ٣٤ ساڵ خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەر کراون. پێشتریش دەستبەسەری محەممەد سۆهرابی، فەردین مەحموودی و دوو هاوڵاتیی دیکە بە ناوەکانی موراد ئوستوار و نیعمەت ئەحمەدنەژاد سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕاگەیەندرا بوو.

لە نێو ئەم هاوڵاتییانەدا محەممەد سۆهرابی، لە دەستبەسەر کراوانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١ پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانییەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی کراوەتەوە. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیانە ڕوون نیین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ بانگهێشت و دەستبەسەرکردنی ڕامیار کاوە

س ژانویه 21 , 2025
ڕامیار کاوە، هاوڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان پاش بانگهێشتکران و ڕۆیشتنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ڕامیار کاوە، تەمەن ٢١ ساڵ کوڕی عەزیز و خەڵکی گوندی نەی سەر بە شاری مەریوان پاش بانگهێشتکران و ڕۆیشتنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر کرا. […]

You May Like