بانە دەستگیرکردنی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە لایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە دەستبەسەرکرا.

ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی شارەکە ڕاگوێزرا.
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “عیرفان حوسێنی”، تەمەنی ٣٢ ساڵ و خەڵکی سەقزە.
تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ زایینی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان لە ئەنجامی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، بەفربارین و بەستەڵەک گیانیان لەدەستداوە، هەنگاونان بۆ سەر مینە چێندراوەکان، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکانەوە و حاڵەتەکانی دیکە کوژراون و بریندار بوون. لەم کۆی گشتییە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. هەروەها ٣٠ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژراون و بریندار بوون.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە مەرزی هەنگەژاڵ

ی ژانویه 7 , 2024
ڕۆژی پێنجشەمە ١٤ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٢ بە هۆی بۆسە و تەقەی پاسەوانانی سنووری ڕژێم لە سنووری “هەنگەژاڵ”، کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بە ناوی “هیوا مەحمودی” خەڵکی سەقز پشتڕاست کراوەتەوە، کە بە گولەی کڵاشینکۆف بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەر بۆ […]

You May Like