ئومید ئەحمەدپوور، هاووڵاتی خەڵکی بانە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی ئەم شارە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ئومید ئەحمەدپوور هاووڵاتی خەڵکی شاری بانە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ڕژیم لە کاتی دەستبەسەرکرانی هۆشیار شەعبانی کە تەقەی ڕاستەوخۆیان لە لاقی کردبوو، بەهۆی ئەوەی هۆشیار شەعبانی لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا لە ئۆتۆمبێلی ئومید ئەحمەدپووردا بوو دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیانە نادیارە.