سنە؛ دەستگیرکردنی چوار هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

موبین پەروین، ماهان نەساجی، عادل میرزایی و هادی ڕەزایی، چوار هاووڵاتیی خەڵکی بەشی “کلاتەرزان”ی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، ماهان نەساجی تەمەن ٢٧ ساڵ، موبین پەروین تەمەن ٢٧ ساڵ و عادل میرزایی تەمەن ٣٥ ساڵ، سێ هاووڵاتی خەڵکی گوندی “نەگەل” لە بەشی “کلاتەرزان” بوون لە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بەگوێرەی هەواڵێکی دیکە، ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٢، هادی ڕەزایی خەڵکی گوندی “میانە”یش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە عادل میرزایی و ماهان نەساجی پێشتر و لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

هێزە ئەمنییەکان بەبێ دابینکردنی فەرمانی دادگا ئەو هاووڵاتییانەیان دەستگیرکردووە. هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی مانەوە و تۆمەتی ئەو هاووڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دێهلۆڕان؛ دەستبەسەرکردنی لاوێکی ژێر تەمەن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

س سپتامبر 19 , 2023
بێهنام سەموری، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری دێهلوڕان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٢، بێهنام سەموری، لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی شاری دێهلوڕان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ […]

You May Like