فەرەیدون سوڵتانی، هاوڵاتی خەڵکی شاری تیکاب لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی هەینی ٢ی سەرماوەزی ١٤٠٣ فەرەیدون سوڵتانی، هاوڵاتی خەڵکی شاری تیکاب لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی تیکابەوە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە دەستگیرکردنی ئەم هاوڵاتیە پاش چەندین جار بانگهێشت و هەڕەشەکردن لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە ئەنجامدراوە. هێزە ئەمنیەکان ماڵی ئەم هاوڵاتیەیان پشکنیوە و تەلەفۆن و ئۆتۆمبێلی ئەم هاوڵاتیەیان زەوت کردوە.
هێزە ئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادگا ئەم هاوڵاتیەیان دەستگیرکردووە و تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاریەک لە هۆکارەکانی دەستگیرکردن، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیە لەبەردەستدا نییە.