هەورامان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە شاخ

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لە بەرزایی چیاکانی “تەتە”ی هەورامان برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە بەرزایی چیاکانی “تەتە”ی هەورامان، برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە “سیامەک یونسی”، خەڵکی شاری بانەیە، کە بە سەختی لە “سک و ملی” بریندار بووە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود؛ ئازادی کۆڵبەرانی دەستبەسەرکراو لەلایەن “حرس الحدود”ەوە

ج مارس 29 , 2024
دوازدە کۆڵبەری کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزەکانی حرس الحدودی عێراقەوە دەستبەسەرکرابوون، ئازادکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، رۆژی چوارشەممە ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، دوازدە کۆڵبەری کە لە ٦ی خاکەلێوە لەلایەن هێزەکانی حرس الحدودی عێراقەوە لە سنووری “بیارە”ی هەرێمی کوردستان و نەوسوود دەستبەسەرکرابوون، ئازاد کران.ناسنامەی ئەم کۆڵبەرانە: “ئەنسار مەحمودی”، “پەیمان ڕەحمانی”، “ئیرەج مەحمودی”، […]

You May Like