ورمێ؛ سەیاد دەروێشی، بۆ سزاکەی بۆ گرتوخانە گواسترایەوە

سەیاد دەروێشی، پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ورمێ دەستبەسەرکرا و بۆ سزاکەی بۆ گرتوخانەی ورمێ گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ڕۆژانی ڕابردوو سەیاد دەروێشی، برای گیانبەختکردووی شۆڕشی ژینا پاش بانگهێشتی بۆ دادگای ورمێ بۆ سزای بەندکردنی، دەستبەسەرکرا و بۆ گرتوخانەی ناوەندی ورمێ گواسترایەوە.

ناوبراو لە خەزەڵوەری ١٤٠٢ لەلایەن هێزەکانی ئەمنی ڕژیم دەستبەسەرکرا و لە بەفرانباری ١٤٠٢ بەبارمتەی کاتی لە گرتوخانەی ناوەندی ورمێ ئازادبوو. فەرجاد دەروێشی، ٢٣ ساڵان خەڵکی گوندی بالۆ لە ورمێ لە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠١، لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە ناوچەی وەلیعەسری ورمێ بە گوللە کوژرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەبارەت بە پێویستی هەڵوەشاندنەوەی کاری منداڵان

چ سپتامبر 25 , 2024
کۆتا ڕۆژەکانی مانگی خەرمانان، ڕۆژنامەی ئارمانی میللی، بە بیانووی لێدان و ئەزیەت و ئازاری منداڵێکی کار و سەر شەقام لە یەکێک لە ناوەندەکانی ڕێکخراوی چاوەدێریی منداڵانی بێ سەرپەرشت، بابەتێکی بڵاوکردەوە، بەناونیشانی “سێبەری ڕەشی منداڵئازاری”. لە بەشێکی بابەتەکەدا باس لە بەسەرهاتی ئەو منداڵانە کراوە کە لە ناوەندێکی خێرخوازیی منداڵانی بێ سەرپەرشت […]

You May Like