سائین قەڵا؛ دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

چوار هاووڵاتی خەڵکی گوندی «حاجیاوا»ی سەربە شاری سائین قەڵا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ورمێ دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەمەممە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣، چوار هاووڵاتی خەڵکی گوندی «حاجیاوا»ی سەربە شاری سائین قەڵا، بە ناوەکانی «عوسمان عەباسی»، «ڕەحمان خوسرەوی»، «هێمن عەلی زادە» و «شەهرام سوڵتانی» لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری ورمێ دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە دەستبەسەرکرانی ئەم چوار هاووڵاتییە پەیوەندی بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز هەیە.

هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادگا ئەم هاووڵاتیانەیان دەستبەسەرکردووە و تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیانە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەردەشت؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران

ج مه 10 , 2024
کۆڵبەرێکی خەڵکی “نەڵاس” سەربە شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لەم شارە کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣ هێزەکانی سوپای پاسداران لە هێڵی سنووری سەردەشت بە چەکی قورسی دۆشکا و تەقەی ڕاستەوخۆ کۆڵبەرێکیان کردە ئامانج و کوشتیان. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە کوژراوە «سالار ئەحمەدی» ٢٣ ساڵە، […]

You May Like