سنە؛ دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

“هێرش زەندی ناوگران”، هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەک لە شاری سنە دەستبەسەر کرا. ناسنامەی ئەم هاووڵاتییە “هێرش زەندی ناوگران”، خەڵکی شاری سنە تەمەن ٣٩ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ و ئەندامی کەمپینی ڕێگری لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی، ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم هاوڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەر کراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

هێرش ناوگرانزادە، لە ساڵی ١٣٨٦ بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پارتێکی دژ بە حکومەتی کۆماری ئیسلامی بە ساڵێک بەندکردن مەحکووم کرابوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەردەشت؛ دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

پ ژانویه 23 , 2025
“ئاوارە شەخسی”، هاووڵاتی تەمەن ٣٩ ساڵ خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە چواری ڕێبەندانی ١٤٠٣، ئاوارە شەخسی، هاووڵاتی تەمەن ٣٩ ساڵی خەڵکی گوندی «نەستان»ی سەربە شاری سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە […]

You May Like