مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی سێ هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

“حەسەن یوسفی ئازەر”، “ڕەسوڵ یوسفی ئازەر” و “موحسین ئەحمەدی ئەقدەم”، سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، سێ هاووڵاتی لە شاری مەهاباد دەستبەسەرکران. ناسنامەی ئەم هاووڵاتییانە “موحسین ئەحمەدی ئەقدەم” تەمەن ٣٤ ساڵ کوڕی حەسەن، “ڕەسوڵ یوسفی ئازەر”، تەمەن ٢١ ساڵ کوڕی ئیبراهیم و “حەسەن یوسفی ئازەر”، تەمەن ٣٩ ساڵ کوڕی فەتاح، خەڵکی گوندی “بەفروان”ی شەر بە شاری مەهاباد ڕاگەیەندراوە .
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، ئەم هاووڵاتییانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ فەرمانی دادگا دەستبەسەرکراون و بۆ لێپرسینەوه بۆ گرتووخانەی ئەمنی له شارەکانی ورمێ و مەهاباد گواستراونەتەوه.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنیان و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەیان کراوە، لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

ش آوریل 20 , 2024
وتەی ڕۆژ:شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا ئێستا ئیتر دوای چەند کاتژمێر نکۆڵیکردن و ناڕوونی و یارییە میدیاییەکانی هەردوولا، سەرەنجام ئەوە ڕوون بووەتەوە کە کاتژمێر پێنجی سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی ٣١ی خاکەلیوە، ئیسرائیل بە چوار مووشەک لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە، لانیکەم بنکەیەکی ئاسمانی لە نزیک شاری ئیسفەهان کردووەتە […]

You May Like