سنە؛ بانگهێشت و لێپرسینەوە لە چالاکی ژینگەپارێز

“ڕەفیق کەریمی”، چالاکی ژینگەپارێزی و لە ئەندامانی کۆمەڵەی شاخەوانی چل چەمە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە چواری ڕێبەندانی ١٤٠٣، ڕەفیق کەریمی، چالاکی ژینگەپارێز و لە ئەندامانی کۆمەڵەی شاخەوانی چل چەمە، ڕۆژێک پاش مانگرتنی کاسبکاران و بازاڕیان لە شارەکانی کوردستان لە ناڕەزایەتی دژی سزای لە سێدارەدان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکارەکانی بانگهێشت و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

دوێنێ بازاڕیان و کاسبکاران لە شارەکانی کوردستان وەکو سنە، سەقز، کامێران، دیواندەرە و مەریوان، لە ناڕەزایەتی دژی سزای لە سێدارەدان، چالاکییەکانی ڕۆژانەی خۆیان ڕاگرت و مانیان لە کارکردن گرت.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ دەستبەسەرکردنی دوو هاوڵاتی لە پەیوەندی لەگەڵ مانگرتنی گشتی شارەکانی کوردستان

پ ژانویه 23 , 2025
“نەریمان ڕەندی و میلاد ڕەندی”، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز لە پەیوەندی لەگەڵ مانگرتنی کاسبکاران و بازاڕیان لە شارەکانی کوردستان لە ناڕەزایی دژی لە سێدارەدان بەڕێوەچوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە چواری ڕێبەندانی ١٤٠٣، نەریمان ڕەندی و میلاد ڕەندی، دوو هاووڵاتیی […]

You May Like