ناڕوونی چارەنووسی دەستبەسەر کراوێکی خەڵکی جوانڕۆ

چارەنووسی دەستبەسەرکراوێکی خەڵکی شاری جوانڕۆ لە دوای ٧ ڕۆژ لە دەستبەسەرکران، بەناڕوونی ماوەتەوە

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆڵبەرنیوز، چارەنووسی لاوێکی  خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “خەلیل بەدری” ٣٠ساڵ تەمەن، لە دوای ٧ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە ناڕوونی ماوەتەوە.
“خەلیل بەدری” لە رێگای نێوان شاری جوانڕۆ بۆ كرماشان دەستبەسەر كراوە و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیار کراوە.
شایەنی باسە، سەرەڕای بە دواداچوونی بنەماڵەکەی تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ڕوون نەبۆتەوە و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان و ناوەندە ئەمنییەکانی شاری جوانڕۆ هیچ جۆرە وەڵامێکیان بە بنەماڵەی خەلیل بەدری نەداوەتەوە و ئەوەش نیگەرانییەکی زۆری لای بنەماڵەی ناوبراو درووستکردووە

کۆڵبەرنیوز

Next Post

جوانڕۆ؛ برینداربوونی پێنج کۆڵبەر بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە

چ ژانویه 31 , 2024
پێنج کۆڵبەری خەڵکی سەلاس باوەجانی، بەهۆی ڕووداوی ئۆتۆمبیلەوە کە کۆڵبەرەکانی تێدابووە، لە رێگای گووندی “چشمە نزار” ی جوانڕۆ بریندار بوون بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، لە ئەنجامی ڕووداوێک لە نێوان ئۆتۆمبیلێکی هەڵگری کۆڵبەران و ئۆتۆمبێلێکی دیکە لەسەر ڕێگای گوندی “چشمە نزار”ی سەر بە شاری جوانڕۆ، پێنج […]

You May Like