“هێمن ئیبراهیم حەمزە”، هاوڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی زیندانیەکەی دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی بۆکان گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە چواری ڕێبەندانی ١٤٠٣، هێمن ئیبراهیم حەمزە دەستبەسەر کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێمن ئیبراهیم حەمزە بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی بۆکان گواسترایەوە.
هێمن ئیبراهیم حەمزە، پێشتر لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای دووی شاری بۆکان بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی ڕژیم»، بە سێ مانگ بەندکردن سزا درابوو. ئەم هاوڵاتییە لە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەر و پاش ٢٣ ڕۆژ بە دانانی بارمتە لە گرتووخانەی بۆکان ئازاد کرابوو.
هێمن ئیبراهیم حەمزە، خەڵکی گوندی (قەرەگۆڵ)ی سەربە شاری بۆکانە.