شنۆ؛ ئەیوب ئاغالیانی بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی بۆ زیندانی نەقدە گوازرایەوە

ئەیوب ئاغالیانی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی شاری شنۆ، بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی ١٠ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی، دەستبەسەر و بۆ زیندانی نەغەدە گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١ی خەرمانانی ١٤٠٢، ئەیوب ئاغالیانی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی شاری شنۆ، دوای ئەوەی ڕەوانەی لقی جێبەجێکردنی سزای تاوانکاریی داواکاری گشتی و ئینقلابی شاری شنۆ، دەستبەسەر کرا. ئەیوب ئاغالیانی لە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠١ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی شاری شنۆ بە ١٠ ساڵ و ٦ مانگ زیندان و ٧٠ قامچی سزای بەسەردا سەپێندرا.
دانیشتنی دادگا بۆ تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتیە لە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانسدا بەبێ دەستگەیشتن بە پارێزەر بەڕێوەچوو، دادگا بە تۆمەتی “کۆکردنەوە و هاوکاریکردن بۆ ئەنجامدانی تاوانێک دژی ئاسایشی ناوخۆی وڵات”، بە ٤ ساڵ زیدان بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی و ئارامی”بە ١ ساڵ زیدان و ٧٠ قامچی. بەشداریکردن لە تێکدانی بە ئەنقەست بۆ موڵک و ماڵی گشتی” بە ١ ساڵ و ٦ مانگ زیدان و بە تۆمەتی “ بەشداریکردن لە هاندانی بە ئەنقەست بۆ تێکدانی موڵک و ماڵی گشتی” بە ٤ ساڵ زیندانیکردن لەگەڵ جێبەجێکردنی سزاکەی و (احتساب)ی ماوەی دەستبەسەرکردنی پێشوو.
لە کۆتاییدا ئەم بڕیارە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ چوار ساڵ زیندانی کەمکرایەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ شەهلا چوپانی سزای سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

د سپتامبر 4 , 2023
شەهلا چوپانی، هاوڵاتی شاری سەقز، لەلایەن لقی ١٠٥ی دادگای تاوانەکانی ئەم شارە بە سێ مانگ زیندان مەحکووم کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەهلا چوپانی، هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن لقی ١٠٥ی دادگای تاوانەکانی ئەم شارە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان” بە سێ مانگ زیندان مەحکووم کرا.ڕۆژی سێشەممە ٦ی […]

You May Like