“سۆران ئەرشەد و هێمن بەهرامی”، دوو هاووڵاتی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانباری ١٤٠٣ سۆران ئەرشەد و هێمن بەهرامی تەمەن ٣٦ ساڵ، دوو هاووڵاتی گوندی “گوڵوڵان عەلیا” سەر بە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم دوو هاوڵاتیەیان دەستبەسەرکردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە زانیاریەک لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیانە لەبەردەستدا نییە. سۆران ئەرشەد و هێمن بەهرامی، هەردوو خێزاندار و خاوەنی منداڵن.