شنۆ؛ دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران

خالد بایەزیدی و عومەر محەمەدی، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، خالد بایەزیدی، هاووڵاتی تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە، ڕۆژی هەینی سی جۆزەردانی ١٤٠٤، عومەر محەمەدی، شاعیر و نووسەری خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییانەی دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیانە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا

س ژوئن 24 , 2025
ئەنوەر بایەزیدی، هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەنوەر بایەزیدی، هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لەم شارەدا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییەی […]

You May Like