ناسح ئایزەن و یوسف بازرگان، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، یوسف بازرگان، تەمەن چل ساڵ و خەڵکی گوندی “پەسوە” لە شاری پیرانشار و ناسح ئایزەن، خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاووڵاتییەی دەستبەسەر کردووە.
شایانی باسە، یوسف بازرگان، پێشتر بەهۆی چالاکییەکانی پێشووی خۆیەوە دەستبەسەرکرا و بەرخوردی دادوەری هەبووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییانە نادیارە.