توماج ساڵحی، گۆرانیبێژی ڕاپی ناڕازی و لە کەسایەتییەکانی ناوداری بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، چەند کاتژمێر پاش دەستبەسەرکرانی لە دوورگەی کیش، ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، توماج ساڵحی، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە دوورگەی کیش دەستبەسەرکرابوو. ئەم هونەرمەندە لە پۆستێکی ڤیدیۆیی ڕایگەیاند هۆکاری دەستبەسەری ناوبراو بڵاوکردنەوەی چەند پۆستە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بووە کە لەلایەن ناوەندەکانی ڕژیم بە هەڕەشە زانراوە.
تۆماج ساڵحی، پێشتر بەهۆی موزیک ڤیدیۆکانی ڕەخنەگرانە و چالاکییەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی چەندین جار دەستبەسەرکرا و دادگایی کراوە. ناوبراو یەکێکە لە کەسایەتییەکانی ناوداری بزووتنەوەی سەرتاسەری ژینا لە ١٤٠١ بوو بە ڕاشکاوانە دژی حکومەت هەڵوێستی هەبوو و بە بڵاوکردنەوەی گۆرانیەکانی لە ڕەخنەی پێکهاتەی سیاسی، هەژاری، گەندەڵی و سەرکوتی ئازادییەکانی مەدەنی، دەنگی ناڕەزایەتییەکان بوو.